ئەندام پەرلەمانێک هەنگاوێک بۆ کارکردن بە پرۆژی هەژماری من بۆ تەوتین کردنی مووچە دەخاتە ڕوو، هاوکات وادەی ناردنی پارە بۆ موچەی مانگی سێ ئاشکرا دەکات.
سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی کۆمەڵ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، دادگای باڵای فیدڕاڵی بە بڕیارەکانی گرفتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی خستۆتە دەرەوەی ناکۆکییە سیاسییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، و هەردوو لای پابەند کردووە بە دابینکردنی مووچە بۆ فەرمانبەران.
ئاماژەی بەوەشدا، وەزارەتی دارایی عێراق داوای ڕوونکردنەوەی لە دادگای باڵا کردووە، ئەوەی ئایا دەبێت تەنها لە بانکە فیدڕاڵییە حکومییەکانەوە دەبێت توتینی مووچە بکرێت، یان لە ڕێگەی بانکە ئەهلییەکانیش کە سەر بە بانکی ناوەندیین دەتوانرێت جێبەجێبکرێت،
سۆران عومەر وتیشی، ڕاپۆرتی لیژنەی دارایی عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ هەرێم کراوە، و دوای وردبینی تەواو داوای هەندێک ڕوونکردنەوە کراوە لەسەر ئەو تێبینییانەی لە ڕاپۆرتەکەدا خراوەتە ڕوو، بەڵام ئەوەندەی ئاگادار بم تا ئەم ساتە وەڵام نەدراونەتەوە، و ئێستاش لیژنەی سێیەم وردبینی دەکات لەو ڕاپۆرتانەدا.
دەرابەری هۆکاری ئەم گرفتانە سۆران عومەر ئاماژەی بەوەدا، کێشەکانی هەرێم و بەغدا ئاشکرایە و پابەندنەبوونی هەرێم بە هەندێک بابەتەوە وایکردووە مووچە ببێتە بابەتێکی سیاسی ، دادگای باڵا ئەم پرسەی لە دەرەوەی کێشەکان دانا، بڕیارەکانی لە ئەنجامی سکاڵای هەندێک لایەن و هاووڵاتیان تۆمارکراوە، بڕیارەکان بۆ پارێزگارییە لە قەوارەی هەرێم و مافی هاووڵاتیانی کوردستان بەتایبەت مووچە،ئەم بڕیارانە زۆر باشن و لە قازانجی هەرێمی کوردستانە، هەر قسەیەک لە دەرەوەی ئەمانە سیاسیی و گوێ لێنەگیراوە.
هاوکات دارا سێکانیان ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە خەڵک ی ڕاگەیاند،
بڕیارەکەی دادگا گرفتی دابینکردنی مووچەی لە کۆڵ حکومەتی هەرێم کردۆتەوە ئەو گرفتەی ساڵەهای ساڵە مووچەخۆران پێوەی دەناڵێنن، و دەبێت هەرێم هەوڵ بدات پابەندی تەواوەتی بێت ئەو بڕیارەبێت کە دادگا داویەتی.
ڕاشیگەیاند،گەر حکومەتی هەرێم لیستی مووچەی مانگی سێ بنێرێت و هیچ تێبیینییەکی ئەوتۆی لەسەر نەبێت، بە دڵنیاییەوە ئەم مانگەش مووچە دەنێرێت و ڕەنگە دوای جەژن دابەشبکریت.
دەربارەی ئەو هەوڵانەی بۆ ڕەتکردنەوەی هەژماری من دەنڕیت، دارا سێکانیان ڕوونیکردەوە، حکومەتی هەرێم گەر بەڵێنەکان و شایستە داراییەکانی هاووڵاتیانی بپاراستایە، ئێستا مووچەخۆران بە دڵنیاییەوە دەچوون لەوێوە خۆیان تۆمار دەکرد، بەڵام ئەزمونی تاڵی هاووڵاتیان و مووچەخۆران لەم چەند ساڵەدا وایکردووە مووچەخۆر هیچ متمانەیەکیان بە پرۆژەکانی ئەمان نەبێت و ڕەتیبکەنەوە.
دارا سێکانیان ئاماژە بەوەشدەکات، دەبێت بیرمان نەچێت بڕیارەکانی دادگا هەر بابەتی مووچە نییە، بەڵکو ڕادەستکردنی سەرجەم داهاتە نەوتی نانەوتییەکانە بە حکومەتی ناوەند.