سه‌عدی پیره‌: وشکەساڵی سیاسیمان لەگەڵ پارتی کۆتاییهات



ئەندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی گفتوگۆی نێوان یەکێتی و پارتی بە پێویست دەزانێت بۆ چارەسەری کێشەکانیان و دەڵێت:”وشکەساڵی سیاسیمان لەگەڵ پارتی کۆتاییهات”.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بە میدیاکانی راگەیاند، ئێستا لەگەڵ پارتی له‌یه‌كتر تێده‌گه‌ین چیمان ده‌وێت و ناشبێت كێشه‌كانمان به‌ ناردنی په‌یام بۆ یه‌كدی چاره‌سه‌ربكه‌ین.

ئاماژەی بەوەشکرد، وشکەساڵی سیاسیمان لەگەڵ پارتی کۆتاییهات و پێویسته‌ بە دیالۆگی راستەوخۆ و چارەسەری برایانە ناكۆكییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی یه‌كلایی بكرێنه‌وه‌.

ئەوە لە کاتێکدایە ماوەی زیاتر لە دوو مانگە پارتی و یەکێتی ناکۆکی لە نێوانیاندا هەیە بە جۆرێک گەیشتبووە ئەو ئاستەی کە تیمی یەکێتی بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی بەشداری کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی نەدەکرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە هەموو شێوەیەک نادادی و جیاکاری رەتدەکەینەوە
پێت بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە هەموو شێوەیەک نادادی و جیاکاری رەتدەکەینەوە
پەرلەمان بۆ پەسەند كردنی یاسای بودجە كۆدەبێتەوە
دوات پەرلەمان بۆ پەسەند كردنی یاسای بودجە كۆدەبێتەوە
پەیوەنیدر