لە لایەن نوسینگەی ساختەكاری بەشی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبارێكی بە ناسنامە عەرەب دەستگیركرا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر سكاڵای چەند هاووڵاتییەك و لە لایەن نوسینگەی ساختەكاری بەشی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبارێكی بە ناسنامە عەرەب دەستگیركرا كە هەستابوو بە ساختەكردنی گرێبەستی كڕینی شوقە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا تۆمەتبار (ف، ع، ر لە دایكبووی 1970) كە پێنج سكاڵای لەسەرە، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 289-298 ی یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتبار پێشینەی تاوانی هەیە و پێشتر لەسەر هەمان دۆسیە دەستگیركراوە .