دابەشكردنی ئاو لە سلێمانی دەستپێدەكاتەوە



كێشەی پیسبوونی ئاوی دوكان بەهۆی ڕژانی نەوتی ڕەشەوە چارەسەركرا و سبەینێ‌ دەست بە دابەشكردنی ئاو بەسەر گەڕەكەكانی سلێمانی دەكرێتەوە.

ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەینێ‌ یەك شەممە 31ی ئادار، دابەشکردنی ئاو لەپڕۆژەکانی دوکان- سلێمانی دەست پێدەکاتەوە.

ڕاشیگەیاند، بەپێی خشتەی دابەشكردنی ئاو، سبەینێ‌ ئاو دەگاتەوە گەڕەكەكانی سلێمانی و دابەشكردنی ئاو ئاسایی دەبێتەوە.

شەوی پێنج شەممە، دوو بارهەڵگر، كە نەوتی خاویان دەگواستەوە لەسەر ڕێگای سەرەكی ناو شارۆچكەی دوكان تووشی پێكدادان بوون و هەردووكیان گڕیان گرت و بەتەواوی سووتان، بەشێكی زۆری سووتەمەنییەكەشیان ڕژایە زێی دوكانەوە و بەشێك لە ئاوی زێی دوكان پیس بوو.

دوابەدوای ڕووداوەكە، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بڵاویكردەوە، “هەردوو پڕۆژەی ئاوی دوکان سلێمانی دابەش کردنی ئاو تێدا وەستاوە تاکو دڵنیا دەبینەوە لە پاک بوونەوەی ئاوی زێیەکە”.

 

پاسپۆرتی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
پێت پاسپۆرتی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
بارزانی: بۆ لاوازكردنی هەرێم یاری سیاسی بە بودجە و قووتی خەڵكی كوردستان دەكرێت
دوات بارزانی: بۆ لاوازكردنی هەرێم یاری سیاسی بە بودجە و قووتی خەڵكی كوردستان دەكرێت
پەیوەنیدر