بەوێنە؛ ئاوی دوكان ڕوون نەبۆتەوە و نەوتەكەی تێداماوە



شەوی رابردوو لە گەڕەكی فەرمانبەرانی قەزای دوكان بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە لە نێوان دوو بارهەڵگری گواستنەوەی سووتەمەنی، بەشێك لە ئاوی زێی دوكان پیس بوو، تا ئێستاش ئاوی زێیەكە ڕوون نەبووەتەوە و نەوتەكەی تێداماوە و بۆ سەلامەتی هاووڵاتیان، ئاوی خواردنەوەی سلێمانی ڕاگیراوە.

شەوی ڕابردوو دوو بارهەڵگر، كە نەوتی خاویان دەگواستەوە تووشی پێكدادان بوون و هەردووكیان گڕیان گرت و تەواوی سووتان، بەشێكی زۆری سووتەمەنییەكەشیان ڕژایە زێی دوكانەوە.

دوابەدوای ڕووداوەكە، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بڵاویكردەوە، “هەردوو پڕۆژەی ئاوی دوکان سلێمانی دابەش کردنی ئاو تێدا وەستاوە تاکو دڵنیا دەبینەوە لە پاک بوونەوەی ئاوی زێیەکە”.

ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، “لەبەر سەلامەتیی تەندروستیی هاووڵاتیان، دابەشكردنی ئاو لە هەردوو پڕۆژەی ئاوی دوكان – سلێمانی ڕاگیراوە و تا دڵنیا نەبنەوە لە پاكبوونەوەی زێیەكە، دەست بە دابەشكردنەوەی ئاو ناكەن”.

وتیشی، “هەر كات مەترسی پیسبوونی ئاوەكە نەما و ڕوون بووەوە، پڕۆژەكان دەكەونەوە كار و ئاو ڕەوانەی سلێمانی دەكرێت و دابەشكردنی ئاو ئاسایی دەبێتەوە”.

نامۆترین جۆری قاچاخچێتی ماددەی هــۆشبەر ئاشكرا دەکرێت
پێت نامۆترین جۆری قاچاخچێتی ماددەی هــۆشبەر ئاشكرا دەکرێت
“بڕیارەكەی مەسرور بارزانی لایه‌نی ده‌روونی هاووڵاتییان ئاسایی دەكاتەوە”
دوات “بڕیارەكەی مەسرور بارزانی لایه‌نی ده‌روونی هاووڵاتییان ئاسایی دەكاتەوە”
پەیوەنیدر