بەهۆی سەردانە چاوەڕوان كراوەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریكا بازاڕی دراوەكان ناجێگیرە و ئەمڕۆ جارێكی دیكە بەهای دینار بەرزبووەوە و بەهای دۆلار شكا.
ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئێوارەی دوێنێ پێنج شەممە لەكاتی داخستنی بازاڕی دراوەكان بەهای دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و 100 دۆلار بە 146 هەزار و 750 دینار مامەڵی پێوەكرا.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ سەرەڕای پشوو و نەبوونی بۆرسە و بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەڵام نرخی دۆلار زیاتر دابەزی و ئێستا 100 دۆلار بووە بە 146 هەزار و 250 دینار.