وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە



وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم لەبارەی نەبوونی ناوی دەزگا ئەمنییەکان و چەند دەستەیەک لە لیستی مووچەدا ڕوونکردنەوەی بڵاوکردەوە.

لە ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی داراییدا هاتووە، سەبارەت بە مووچەی مانگی شوباتی هێزەکانی پێشمەرگەو دەزگا ئەمنیەکان و هەموو ئەو شوێنانەی ناویان لە لیستی مووچەی ڕۆژی ٢٨ ئەم مانگەدا نەهاتبوو ، هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە لە نزیکترین کاتدا خشتەی مووچەکانیان بڵاو دەکەینەوە

وەزارەتی دارایی ئاماژە بەوەشدەکات، لەهەفتەی داهاتودا مووچەی مانگی شوباتی سەرجەم مووچەخۆران و فەرمانبەران دابەش دەکرێت.

وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی دووی بڵاوکردەوە ئەمەش دوای زیاتر لە 50 ڕۆژ لە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک، بەڵام لیستەکە ناوی هێزە ئەمنی و سەرۆکایەتییەکانی هەرێمی تێدا نەبوو، لە کاتێکدا بەهۆی ئەوەی بەغدا پارەی مووچەی ئەو دەزگاو دەستانەی نەناردووە، ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە حکومەتی هەرێم ئەو پارەیەی وەرنەگرت کە بۆ مووچە نێردرابوو لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە و مووچەی دابەشنەکرد.

ڕێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستپێدەکات
پێت ڕێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستپێدەکات
مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق یەکەم ڕۆژی جەژنی دیاریکرد
دوات مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق یەکەم ڕۆژی جەژنی دیاریکرد
پەیوەنیدر