پارەی مووچە خرایە سەر هەژماری بانکی حکومەتی هەرێم



نزیکەی 599 ملیار دینار خرایە سەر هەژماری بانکی حکومەتی هەرێم بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو، هاوکات کارەکانی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی سێ لە تەواوبووندایە.

نادر مەجید نادر، بەڕێوەبەری جولەی دراو لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیای پارتی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ نزیکەی 599 ملیار دینارمان لە بانکی ناوەندی لقی هەولێر وەرگرتووە و خستمانە سەر هەژمارەکانی بانکی حکوومی بە مەبەستی ئامادەکردنی مووچەی مانگی دوو.

ئاماژەی بەوەکرد، داوامان لە عێراق کردبوو 944 ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانیان ڕەوانە نەکردووە، کە ئەویش نزیکەی 350 ملیار دینارە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، حکومەتی هەرێم لە 5 ئازار لیستی مووچەی ڕەوانەی بەغدا کردووە بۆ ئەوەی پارەی مووچە بنێرن، ئێستاش سەرۆکی حکوومەت داوای کردووە لیستی مووچەی مانگی سێ ئامادەبکەین و دوو ڕۆژە دەستمان پێکردووە و نزیکەی 98% کارەکانی تەواو بووە.

باسی لەوەشکرد، لیستی مووچەی مانگی سێ پلە بەرزکردنەوەی لەگەڵ نییە، لەبەر ئەوەی داوامان کردووە لە وەزارەت و دامودەزگاکانی حکوومی بۆمان ڕەوانە بکەن تاوەکو بزانین ڕێژەکە و بڕی پارەکە چەندە، بۆ ئەوەی داوا لە عێراق بکەین ئەو بڕە پارەشمان بۆ بنێرن.

 

پارێزگاری کەرکووک لەنێو ململانێ نەتەوەیی و سیاسییەکان یەکلا دەبێتەوە؟
پێت پارێزگاری کەرکووک لەنێو ململانێ نەتەوەیی و سیاسییەکان یەکلا دەبێتەوە؟
ناوی بەشێک لە کاندیدەکانی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان ئاشکرا کرا
دوات ناوی بەشێک لە کاندیدەکانی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان ئاشکرا کرا
پەیوەنیدر