“داهات لە خەرجی زیاترە و هێشتا مووچە دابەش نەكراوە”



تا ئێستا حكومەتی هەرێم بە بیانووی نەگەیشتنی 400 ملیارەكە لە بەغداوە مووچەی مانگی 12ی دابەش نەكردووە و ئەنداكێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستانیش ئاشكرای دەكات، داهاتی ئەم مانگە 126 ملیاری لە خەرجی زیاترە، بەڵام هێشتا مووچە نەدراوە.

عومەر گوڵپی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی كۆمەڵ، كە لە ماوەی ڕابردوودا دژی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان كشانەوەی خۆیان ڕاگەیاندبوو، ئاشكرای دەكات، كە داهاتی نەوت مانگانە (700 ملیار) دینارە و داهاتی نانەوتی مانگانە (426 ملیار) دینارە، بەمەش كۆی گشتی داهاتی مانگی 12ی ئەمساڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان برتییە لە (ترلیۆنێك‌ و 126 ملیار) دینار.

گوڵپی بۆ (خەڵك) وتی، “خەرجی مووچە مانگانە (910 ملیار) دینارە، خەرجی بەگەڕخستنی وەزارەتەكانیش مانگانە (100 ملیار) دیناری پێویستە، بەمەش داهاتی نەوتی و نانەوتی مانگی 12 بڕی (126 ملیار) دیناری لە خەرجی مووچە ‌و خەرجییە هەمیشەییەكان زیاترە”.

جەختیشی كردەوە، هیچ پاساوێك بۆ دواخستنی دابەشكردنی مووچە لەم مانگە ‌و لە مانگەكانی پێشووشدا نییە.

حكومەتی عێراق بڕیاریداوە بڕی 400 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگەكانی 11 و 12ی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە بكات، بەڵام تا ئێستا پارەكە نەنێردراوە و حكومەتی هەرێمیش تاوەكو دوای سەری ساڵی نوێ‌ پشووی ڕاگەیاندووە.

بەوێنە؛ گەورەترین فێستیڤاڵی ساڵی نوێ لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت
پێت بەوێنە؛ گەورەترین فێستیڤاڵی ساڵی نوێ لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت
باشترین جۆرەكانی خۆراك بۆ بەهێزكردنی ماسوولكەكان
دوات باشترین جۆرەكانی خۆراك بۆ بەهێزكردنی ماسوولكەكان
پەیوەنیدر