لەسەر ڕێگای هەولێر- كەركوك لە نزیك گوندی مۆرتك ئاگر لە ژمارەیەك كۆگایەك كەوتەوە.
كاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی هەولێر ڕایگەیاندووە، ئاگر لە نزیكەی 8 كۆگا كەوتۆتەوە و تیمەكانی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنەكە بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی.
ڕاشیگەیاندووە، ئاگرەكە لە كۆگایەكی دروست كردنی كلێنس كەوتۆتەوە و پاشان تەشەنەی كردووە بۆ چەند كۆگایەكی پلاستیك و موبەریدە و ئامێری جل شوشتن.