وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە وەزارەتی دارایی دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكات.
ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم ڕایگەیاند، لە سبەینێوە وەزارەتی دارایی دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكات و ئەگەر فریانەكەوت ئەوا لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بەدڵنیاییەوە مووچە دابەش دەكرێت.
ڕاشیگەیاند، وەزارەتی دارایی ئامادەكاری كردووە بۆ ئەوەی لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی مووچە بكرێت و سەرۆك وەزیران داواشی كرد، ئامادەكاری بكەن بۆ لیستی مووچەی مانگی 3ی ئەمساڵ.
جەختیشی كردەوە، بۆ مووچەی مانگی 3 پەیوەستە بە ناردنی پارە لەلایەن بەغداوە و وەزیری دارایی وتی، كە تەواوی لیستەكان نێردراون بۆ بەغدا و هیچ كێشەیەك نەماوە.