ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە نووسراوێکدا داوا لە حکومەتی عێراق دەکات بۆ خەرجکردنی 100 هەزار دینار وەک جەژنانە بۆ خانەنشینان.
لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، بەهۆی نزیکبوونەوەی جەژنی ڕەمەزان و بارودۆخی سەختی بژێوی ژیانی هاووڵاتییان، لەگەڵ ئەوەشدا بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی و گرانبوونی نرخی کاڵا و ماددە خۆراکییەکان لە عێراق، داوادەکەین بڕی 100 هەزار دینار وەک جەژنانە بۆ خانەنشینان خەرجبکرێت.