ئەنجومەنی وەزیران پرسی مووچەی یەکلاکردەوە



ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات بکرێت و دوای ئەویش مووچەی مانگی ئادار دەدرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و گرنگترین تەوەریشی تاوتوێکردنی پرسی مووچەی فەرمانبەران بوو.

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە میدیای پێکهێنەرەکانی حکومەت (پارتی، یەکێتی و گۆڕان) بڵاوکراونەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو بکرێت و لیستی مووچەی مانگی سێش بۆ بەغدا نێردراوە، هەرکاتێک گەیشت، دەست بە دابەشکردنی ئەویش بکرێت.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا بە پێی یاسا دەست بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بکرێت.

زمانی زبر
پێشت زمانی زبر
هەڵسەنگاندنی لێدانەکانی دڵ و فشاری خوێن لە جووڵە جیاوازەکانی نوێژدا
دواتر هەڵسەنگاندنی لێدانەکانی دڵ و فشاری خوێن لە جووڵە جیاوازەکانی نوێژدا
پەیوەندیدار