ئۆباما ترسی لە شکستهێنانی بایدن هەیە



ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد، باراک ئۆباما سەرۆکی پشووتری ئەمریکا ترسی هەیە لەوەی جۆ بایدن لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی وڵاتەکەیدا لە بەرامبەر دۆناڵد ترەمپ شکستبهێنێت، بۆیە لە ئاڕاستەکردنی هەڵمەتی بانگەشەکەیدا بەشداری دەکات.

ڕۆژنامەکە لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکا کە بڕیارە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت، جۆ بایدن بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ کێبڕکیی هەڵبژاردنەکە بە شێوەیەکی خشتە بۆ داڕێژراو پەیوەندی لەگەڵ باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووتر دەکات و ئۆباماش بۆ دانانی ستراتیژ و ئامۆژگاری پەیوەندی بە جیفری زینتس، گەورە فەرمانبەری کۆشکی سپی و گەورە یاریدەدەرانی هەڵمەتەکەی بایدنەوە دەکات.

هەرچەندە ئەم پەیوەندییانە بە ڕەنگدانەوەی ئاستی پشتیوانی ئۆباما بۆ بایدن دادەنرێن، بەڵام لە لایەکی دیکەشەوە وەک یەکێک لە گەورە یاریدەدەرانی سەرۆکی پێشووتر بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە، نیگەرانیی زۆری ئۆباما دەردەخات لە ئەگەری شکستهێنانی بایدن لە بەرامبەر دۆناڵد ترەمپ کە ئەوەش دەبێتە کارەساتێکی ڕاستەقینە بۆ دیموکراتەکان.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ئۆباما بەردەوام نیگەرانە لەوەی بایدن نەتوانێت سەرکەوتن بەدەستبهێنیت، بۆیە ئامادەیە لەگەڵ جێگرەکەی پێشووی کار بکات بۆ ڕێگرتن لەو شکستە.

بڕیارە سبەینی پێنجشەممە، ئۆباما و بیل کلینتۆن سەرۆکانی پێشووتری ئەمریکا شان بە شانی بایدن بەشداری لە ئاهەنگێکی کۆکردنەوەی کۆمەکی دارایی بۆ هەڵمەتی بانگەشەی کاندیدی دیموکراتەکاندا بکەن کە لە نیویۆرک بەڕێوەدەچیت.

بەهار مەحمود: بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لەبارەی مووچەوە ٪١٠٠ دەستوورییە
پێشت بەهار مەحمود: بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لەبارەی مووچەوە ٪١٠٠ دەستوورییە
زیانه‌كانی خواردنی خوێی پیشه‌سازی چیین؟
دواتر زیانه‌كانی خواردنی خوێی پیشه‌سازی چیین؟
ەیوەندیدار