پسپۆڕێكی خۆراك زیانه‌كانی خواردنی خوێی پیشه‌سازی ئاشكرا ده‌كات و داواش ده‌كات ئه‌و جۆره خوێیه بكڕن كه بڕێكی باش یۆدی تێدایه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، هیوا ساڵح، پسپۆڕی بواری خۆراك ڕایگه‌یاند، خوێ له دوو جۆری پیشه‌سازی و خۆراكی پێكهاتووه، به‌هۆی هه‌بوونی ژماره‌یه‌ك مادده و نه‌بوونی ژماره‌یه‌ك مادده‌ی دیكه تیایدا، ئه‌و جۆره خوێیه‌ی له بواری پیشه‌سازیدا به‌كارده‌هێنرێت، زیان به ته‌ندورستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.
ئاماژەی بەوەکرد، خوێی پیشه‌سازی بڕیكی زۆر مادده‌ی تێدایه، له ناو ئاو و ترشه‌كان و گه‌ده‌ی مرۆڤیش‌دا ناتوێته‌وه، له ڕێگه‌ی خوێنه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ گورچیله و به‌شێوه‌ی ره‌مڵ و به‌رد له گورچیله‌دا ده‌نیشێت زیانی گه‌وره به گورچیله‌كان ده‌گه‌یه‌نێت.
ئەوەشی خستەڕوو، به‌شیك له زیانه‌كانی بریتین له سووربوونه‌وه‌ی چاو و پیست و هه‌بوونی ئازار، ژه‌هراویبون به “کلۆریدی باریۆم” كه تویژینه‌وه پزیشكییه‌كان جه‌ختده‌كه‌نه‌وه بڕه‌كه‌ی له (0.8 بۆ 0.9) گرام زیاتر بێت له‌شی مرۆرڤ تووشی ژه‌هراوی بوونی توند ده‌كات، ده‌بێته هۆی درووستبوونی ئازاری سک، سکچوون و ڕشانەوە، ناڕێکی لێدانی دڵ، ئیفلیجی ماسولکەکان و دواتر گیان له‌ده‌ستدان.
پسپۆڕه‌كه‌ی بواری خۆراك ڕوونیكرده‌وه، خوێی خۆراكی بڕیكی زۆر یۆدی تێداییه كه پێویسته بۆ له‌ش و له كاتی كه‌مخواردنیدا ته‌ندروستی مرۆڤ ڕوبه‌ڕوی كێشه ده‌كاته‌وه، بۆیه داواكارم له‌هاووڵاتییان له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی خۆیان خوێی پیشه‌سازی به‌كار نه‌هینن.
هیوا ساڵح، پسپۆڕی بواری خۆراك ئاماژه‌ی بەوەه‌شكرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ل ه‌وڵاتی خۆماندا خواردنی ده‌ریایی كه‌م ده‌خورێت وا پێویست ده‌كات ئه‌و خوێیانه‌ی یۆدی تێدایه به‌كاربهێنرێت و دەبێت ڕێژه‌كه‌ی له نێوان (30 بۆ 80 PPM ) بخورێت.