“خەڵک” وردەکاری سەردانەکەی شاندی “هەژماری من” بۆ پەرلەمان دەخاتەڕوو



لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەکێتی “هەژماری من”ی ڕەتکردەوە و پارتی پشتگیری کرد، پەرلەمانتارێکی یەکێتیش دەڵێت، “حکومەتی هەرێم دەستبەرداری پڕۆژەکە نابێت”.

کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی سەردانەکەی شاندی پڕۆژەی “هەژماری من” بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بۆ تۆڕی میدیایی خەڵک ڕایگەیاند، مەبەست لە سەردانیکردنی شاندەکە بۆ پەرلەمان ئەوەبوو کە بانگەشە بۆ پڕۆژەکەیان بکەن و پشتیوانی بۆ پەیدابکەن، کە پێشتر لەلایەن بەشێک پەرلەمانتارانی کوردەوە لە بەغدا ڕەتکرابووەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، شاندی “هەژماری من” دەیانویست قەناعەت بە پەرلەمانتارەکان بکەن و وردەکاری پڕۆژەکەیان بۆ بخەنەڕوو تا پشتگیری بکرێن، بەڵام کێشەی پڕۆژەکە یاساییە و پەیوەندیدارە بە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵیی عێراق کە دەڵێت، پڕۆسەی بە بانکی کردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەبێت لە ڕێگەی بانکە فیدڕاڵییەکانی عێراقەوە بێت لەلایەن بانکەکانی ڕەشید، ڕافیدەین و TBI، بەڵام تا ئێستا حکومەتی هەرێم ڕەزامەند نەبووە لەسەر بانکی ڕەشید و ڕافیدەین، ئەگینا ئەوان لارییان لە کردنەوەی لقەکانیان نییە.

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەکرد، پڕۆژەی “هەژماری من” و بانکەکانی لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە ڕێگەپێدراوە و دانپێدانراوە، هەر بۆیە دەیانەوێت لەم ڕێگەیەوە پڕۆژەکەیان جێبەجێبکەن، چونکە حکومەتی هەرێم سوورە لەسەر پڕۆژەی “هەژماری من” و دەستبەرداری نابێت، هەموو هەوڵێک بۆ جێبەجێکردنی دەدات.

ئەوەشی خستەڕوو، کێشەی دووەم بۆ پڕۆژەکە بۆچوونی مووچەخۆرانی هەرێمە کە ئەوان متمانەیان پێی نییە و بەشی زۆریان ڕەتیدەکەنەوە، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش هەر وەک پێشتر ئەوانەی پارتی بوون پشتگیریان دەکرد و ئێمەش وەک پەرلەمانتارنی یەکێتی لەگەڵ بۆچوونی خەڵکی خۆمانداین و ڕەتمانکردەوە.

هاوکات ئەمڕۆ چوارشەممە، لەو چوارچێوەیەدا تۆڕی ڕێکخراوەکانی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، داوا لە دەسەڵات دەکەین بێ دروستکردنی هیچ گرفتێک دەست بە دابەشکردنی مووچە بکات، بە توندیش داوای دەکەین پڕۆژەی “هەژماری من” نەکاتە بەربەست لەبەردەم دابەشکردنی مووچە و پڕۆسەی بە بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەریم لە ڕێگەی بانکە فیدڕاڵییەکانەوە بێت، تا چیتر لە ڕێگەی “هەژماری من” ەوە سیاسەتی برسیکردن بەرامبەر هاووڵاتییان جێبەجێنەکرێت.

ئاماژەیان بەوەشکرد، حکومەتی هەرێم لە ماوەی شەش مانگدا تەنها یەک مووچەی دابەشکردووە، زۆر بێباکە و بارودۆخی خەڵکی لەبەرچاو نەگرتووە بۆیە خەڵک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە پەنای بردە بەردەم دادگای فیدڕاڵیی عێراق.

لەوبارەیەوە، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم ڕایگەیاندووە، بەغدا مووچەی 250 هەزار مووچەخۆری لە هێزە ئەمنییەکان نەناردووە، وادەی دابەشکردنی مووچەش بەندە بە ڕێککەوتنی سیاسی نێوان هەرێم و بەغدا.

لێدوانەکەی وەزیری دارایی لە کاتێکدایە کە مووچەخۆران ٥٤ ڕۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە، لە ماوەی نۆ مانگی ڕابردووشدا تەنها چوار مووچە دابەشکراوە.

دوای ڕاگەیاندنی لیستی مووچە دەوام ئاسایی دەبێتەوە
پێت دوای ڕاگەیاندنی لیستی مووچە دەوام ئاسایی دەبێتەوە
نرخی دۆلار جاریکی دیکە بەرزبووەوە
دوات نرخی دۆلار جاریکی دیکە بەرزبووەوە
پەیوەنیدر