هێزە ئەمنییەکانی هەولێر ڕێگرییان لە گردبوونەوەیەک کرد کە بڕیاربوو لەبەردەم وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئەنجام بدرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، خاوەن کۆمپانیاکانی دەستی کاری هەولێر، سلێمانی و دهۆک لە بەردەم وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە هەولێر بۆ گەیاندنی داواکارییەکانیان گردببنەوە.
بە پێی زانیارییەکان هێزە ئەمنییەکان ڕێگرییان کرد لە ئەنجامدانی گردبوونەوەکە، بەڵام هۆکاری ڕێگرییەکە ئاشکرا نەکراوە.