کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات لە هەندێک ناوچە و بەتایبەتیش لە ناوچە شاخاوییەکاندا نمەباران ببارێت و لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتووشدا گەرما نزیکەی 4 پلە بەرزبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان بە گشتى نیمچە هەور دەبێت، هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ ئەگەرى نمە باران لە هەندێ ناوچەدا بە تایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکاندا .
ئەوەشی خستەڕوو کە پلەی گەرما بە بەراورد لەگەڵ دوێنێ 1-2 پلە بەرزدەبێتەوە، بەڵام لە هەندێک ناوچەدا زیاتر بەرزدەبێتەوە.
سەبارەت بە سبەینێ پێنجشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت و لە سنوورى پارێزگاى دهۆکیش ئەگەرى کەمێک نمە باران هەیە و پلەی گەرماش 1-2 پلە بەرز دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 21
سلێمانی : 18
دهۆک: 18
زاخۆ: 17
هەڵەبجە : 20
کەرکوک : 23
سۆران : 17
حاجی ئۆمەران : 10
گەرمیان : 25