ئەو شەپۆلە باران و سەرمایەی ماوەی زیاتر لە هەفتەیەكە ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە كۆتایی دێت و لە سبەینێوە تاوەكو هەفتەی داهاتوو كەشوهەوا سەقامگیر دەبێت و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.
ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كاریگەری ئەم شەپۆلەی ناوچەكانمانی گرتبووەوە کورت خایەنە و بەرەبەیانی سبەینێ چوار شەممە 27/3/2024 کۆتایی پێدێت.
ڕاشیگەیاند، ھەر لە ڕۆژی چوار شەممەوە تا ناوەڕاستی ھەفتەی داھاتوو کەشی تەواوی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان سەقامگیر ئەبێت و پلەکانی گەرما پلە پلە ڕۆژانە بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێتەوە.
ماوەی هەفتەیەك بوو شەپۆلێكی بەهێزی باران بارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە و لە هەندێك شوێن زیاتر لە 200 ملم باران باریوە و زیانی زۆری لە ماڵ و ئۆتۆمبێل و باخی هاووڵاتیان دا بەتایبەتی لە دهۆك و زاخۆ.