بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان – لقی سلێمانی، داوای دابەشکردنی دوو مووچە و بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران لە هەرێم دەکەن.
ئه‌نجومه‌نی لقی سلێمانی یه‌كێتی مامۆستایان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکەن، هه‌رێمی كوردستان بە قۆناغێكی هه‌ستیار و ئاڵۆز تێدەپەڕێت،و زاده‌ی ئه‌م دۆخه‌ش به‌شێكی كه‌مته‌رخه‌می، و هه‌ڵه ئیداره‌دان، و لێكتێنه‌گه‌یشتن و گوێنه‌گرتنه له پێشنیاز و داخوازی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك،
ئاماژەیان بەشکردووە، لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا واتە لە ماوەی نۆ مانگدا تەنها چوار مووچە دابەشکراوە، سەرەڕای مووچە پاشەکەوتککراوەکانی ساڵی ڕابردوو، کە گوزەران و ژیانی هاووڵاتییانی زۆر قورس کردووە،
دەشڵێن” بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و دڵنه‌وایی مامۆستایان، فه‌رمانبه‌ران و بوژاندنه‌وه‌ی ژیانكردن داواده‌كه‌ین، ده‌ستبكرێت به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگه‌كانی شوبات و ئازار پێش جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز، هه‌روه‌ها مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران سه‌رپشك بكرێن له هه‌ڵبژاردنی بانكی فیدڕاڵی یان هه‌رێم بۆ دروستكردنی هەژماری بانكی، و بۆ مانگی داهاتوو لیستی مووچە بە پلەبەرزکردنەوە بۆ حکومەتی عێراق بنێردرێت،
خەڵک- بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پەیوەندی بە هەریەک لە (مامۆستا عەبدولخالق و مامۆستا بەرهەم)ەوە کرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکان نەدرایەوە، هاوکات بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتر پەیوەندی بە مامۆستا عەتا ئەحمەد کراو، ناوبراو بێ ئاگایی خۆی لەو نوسراوە دەربڕی.
ئەم ڕاگەیەندراوەی یەکێتی مامۆستایان لقی سلێمانی لە کاتێکدایە، حکومەتی هەرێم، بەتایبەت وەزارەتی دارایی لە ڕۆژانی ڕابردوودا داوای ئامادەکردنی لیستی مووچەی لە سەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەتدا کرد بە پلەبەرزکردنەوەوە، بۆ ئەوەی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بکرێت.