وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نووسراوێكی ئاراسته‌ی گشت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی سه‌ر به هێزه‌كانی ناوخۆ كرد، كه ده‌ركه‌وتن به جلوبه‌رگی سه‌ربازییه‌وه جگه له ئه‌ركی فه‌رمیان قه‌ده‌غه ده‌كات.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە نووسراوێكدا، كە واژۆی ڕێبەر ئەحمەدی وەزیری ناوخۆی له‌سه‌ره ئاماژەی بەوەكردووە، لە پێناوی پاراستنی شکۆی ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، کە بەرپرسن لە پاراستنی سەر و گیانی هاووڵاتییان پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی گشتی، قەدەغەیە بە جلوبەرگی سەربازی بۆ هیچ مەبەستێك جگە لە ئەرکی فەرمی ئەفسەر و کارمەندان ڤیدیۆ لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بکەنەوە.
هەر بەپێی نووسراوەكە، ئەگەر به جلی سه‌ربازییه‌وه بەشداریی هەر چالاکیەك بکەن پێویست لە دەرەوەی کاتی دەوام ئەو چالاکیە لە هەر کەناڵێکی میدیایی یان تۆڕی کۆمەڵایەتیی پیشان بدرێت، پێویستە ڕەزامەندیی سەرووی خۆیان وەربگرن.
جەختیشی كردۆتەوە، هەر کەسێك بۆ هەر مەبەستیکی دیکە جلوبەرگی فەرمی لەبەر بکات و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خۆی نمایش بکات، لێپرسنەوەی یاسای لەگەڵدا دەکرێت.