بانکی ناوەندی نزیکەی 255 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە و نرخەکەشی بە بەراورد لەگەڵ دوێنێ لە بازاڕدا بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، 254 ملیۆن و 619 هەزار و 916 دۆلاری خستە بازاڕەوە کە 223 ملیۆن و 649 هەزار و 916ی حەواڵە و 30 ملیۆن و 970 هەزار دۆلاری بە نەخت بووە.
لە لایەکی دیکەشەوە نرخی دۆلار بە بەراورد لەگەڵ دوێنێ تا ڕادەیەک بەرزبووەوە و نرخی 100 دۆلار گەیشتەوە سەروو 147 هەزار دینار.
100 دۆلار لە بۆرسەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا بەم شێوەیە مامەڵەی پێوە دەکرێت:
بۆرسەی هەولێر 147 هەزار و 450 دینار
بۆرسەی سلێمانی 147 هەزار و 450 دینار
بۆرسەی بەغدا 147 هەزار و 400 دینار
بۆرسەی بەسڕە 147 هەزار و 450 دینار