بە هۆی گۆڕانی کەشوهەواوە نزیکەی شەش ملیۆن ئاژەڵ لە مەنگۆلیا مرداربوونەوە کە وڵاتێکە دەکەوێتە ڕۆژهەكاتی ئاسیاوە.
لیژنەی ڕووداوە لەناکاوەکانی سەر بە حکومەتی مەنگۆلیا ڕایگەیاند، تا 20ی ئەم مانگە پینج ملیۆن و 922 هەزار و 957 ئاژەڵ لە کێڵگەکانی سەرتاسەری وڵاتەکە مرداربوونەتەوە.
هۆکارەکەشی بۆ ئەو گۆڕانکارییانە گەڕاندەوە کە لە نێوان هەردوو وەرزی زستان و بەهار ڕوویانداوە و ڕاشیگەیاند، پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەم مانگە بەفر 50٪ی ڕووبەری خاکی مەنگۆلیا دابپۆشێت بە جۆرێک کە ئەستوورییەکی بگاتە 23-28 سانتیمەتر.
لیژنەکە ئەوەشی خستەڕوو کە 380 خێزان مەڕوماڵاتەکانیان بە تەواوی لەدەستداوە.
بەخێوکردنی ئاژەڵ بە یەکیک لە کەرتە سەرەکییەکانی ئابووری مەنگۆلیا دادەنرێت و 95٪ی شوانەکانیش پشت بە لەوەڕگە سروشتییەکان دەبەستن لە بەخێوکردنی مەڕوماڵاتەکانیاندا.
مەنگۆلیا وڵاتێکە دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی کیشوەری ئاسیا. لەگەڵ وڵاتانی چین و ڕووسیا دراوسێیە و ڕووبەرەکەی ملیۆنێک و 564 هەزار و 116 کیلۆمەتری چوارگۆشەیە.