دارایی عێراق: بەنیشتمانی كردنی مووچەی فەرمانبەران كراوەتە مەرج



ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دادگای فیدراڵی تەوتینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی لە بانكەكانی ناوەند كردوەتە مەرج بۆ دابینكردنی و دەشڵێت: بڕیارەكە خانەنشینان و فەرمانبەران و سەرجەم هێزە ئەمنییەكان دەگرێتەوە.

مستەفا سەند، ئه‌ندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕایگه‌یاندووە، بڕیاڕەكەی دادگای فیدڕاڵی تایبەت بە نیشتیمانیكردنی مووچه‌ی فەرمانبەرانی هەرێم و پابەندكردنی حكومەتی فیدڕاڵی بە دابەشكردنی بەمەرجی كردنەوەی هەژمار بانكییە لە بانكەكانی حكومەتی عێراق، بڕیارەكەش خانەنشینان و فەرمانبەران و سەرجەم هێزە ئەمنییەكان دەگرێتەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، شرۆڤەی یاسایی بۆ بڕیاری دادگا بریتییه‌ له‌ دابینكردنی مووچە بەمەرجی تەوتین، مەرجداریش نییە بە ڕادەستكردنی داهاتە نەوتییەكان لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ هۆشداری ده‌داته‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له‌وه‌ی كه‌ “ئاگاداری مەترسی خه‌رجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان بن لە خەزێنەی گشتی، چونكه‌ به‌هۆی كورتهێنان و كەمی نەختینەی دارایی پێده‌چێت كێشەی گەورە بۆ بەغدا دروست بكات”.

بەردانەوەی ئاوی دوكان بۆ سلێمانی و دەورووبەری ڕاگیرا
پێت بەردانەوەی ئاوی دوكان بۆ سلێمانی و دەورووبەری ڕاگیرا
ڕایەڵەی مامۆستایانی گۆڕان: پشتگیری لەداوا ڕەواکانی مامۆستایان دەکەین
دوات ڕایەڵەی مامۆستایانی گۆڕان: پشتگیری لەداوا ڕەواکانی مامۆستایان دەکەین
پەیوەنیدر