کەشناسی ڕایگەیاند پلەی گەرما نزیکەی هەشت پلە دادەبەزێت و لەگەڵ نمەباران لە ناوچە جیاکانی هەرێمدا، کەمێک بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت تاوەکو دوای نیوەڕۆش لەناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم نمەباران دەبارێت.
ئەوەشی خستەڕوو کە لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانیش کەمیک بەفر دەبارێت و پلەی گەرماش 2-5 پلە دادەبەزێت.
سەبارەت بە سبەینێ سێشەممەش ڕایگەیاند، نمە باران سەرەتا لەناوچەکانی بادینان دەست پێدەکات پاشان زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی دەگرێتەوە و بەفرێکی کەمیش لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور و ڕۆژهەڵات دەبارێت.
کەشناسی ڕوونیشیکردەوە کە سبەی شەو کەشوهەوا سەقامگیر دەبێتەوە و بەرەبەیانی چوارشەممەش ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە لەناوچەکانی پارێزگای دهۆک.
ئاماژەشیدا بەوەی پلەی گەرما 2-3 پلە دادەبەزێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 15
سلێمانی :13
دهۆک : 11
زاخۆ : 10
هەڵەبجە : 13
کەرکووک : 18
سۆران : 9
حاجی ئۆمەران : 2
گەرمیان : 17