نرخی دۆلار لەگەڵ کردنەوەی بازاڕ دابەزی



ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕ جارێکی دیکە نرخی دۆلار دابەزی و گەیشتە ١٤٦ هەزار و ٨٥٠ دینار.

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٤٦ هەزار و ٨٥٠ دینار لە بازاڕەکان مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ لە کاتی داخستنی بازاڕی دراو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بوو بە ١٤٨ هەزار و ٢٠٠ دیناری عێراقی بوو.

دوێنێ، مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی دروستبوونی سەقامگیری ئابوری و سەرکەتوبوونی سیاسەتی دارایی عێراقەوە، بەهای دۆلار دابەزیوە.

هاوکات بانكی ناوەندی عێراق ڕایگەیاندووە، لە هەوڵی بەردەوامداین کە جیاوازی نرخی فەرمی دۆلار لەگەڵ بازاڕی ڕەش كەمبكەینەوە، دۆلار بە نرخی فەرمی بە شێوەیەكی یەكجار زۆر لە بەردەستدایە.

عەمار حەمەد خەڵەف، جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی ڕایگەیاندووە، بانكی ناوەندی بەردەوامە لە دابینكردنی دۆلار بۆ بانكەكان و بڕی سێ هەزار دۆلار لە مانگێكدا بۆ ئەو كەسانەی گەشت دەكەن.

عێراق یەدەگێكی گەورەی دراوی بیانی هەیە و سەروو 100 ملیار دۆلارە، توانای دابینكردنی دراوی بیانی هەیە بۆ هەر سوودمەندێك لە ناوەوەی وڵات، ئەگەر هاووڵاتی بێت یان كۆمپانیا ئەو جیاوازییەی ئێستا لە بازاڕ هەیە، بەهۆی نرخی دەڵاڵەكان و داواكارییە لەسەر دۆلار بۆ مامەڵەی نایاسایی.

کەشناسی: پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و بەفر دەبارێت
پێت کەشناسی: پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و بەفر دەبارێت
“بۆ چارەسەرکردنی بابەتی مووچە، پێویستە پابەندبین بە بنەماکانی دەستوور”
دوات “بۆ چارەسەرکردنی بابەتی مووچە، پێویستە پابەندبین بە بنەماکانی دەستوور”
پەیوەنیدر