دابەشكردنی نەوتەكەی عێراق بە 60 هەزار دینار دەستپێدەكاتەوە



دوای ماوەیەك لە ڕاوەستانی دابەشكردنی نەوت، لەم هەفتەیەدا دابەشكردنی “نەوتە هەرزانەكە”ی عێراق، كە بەرمیلی بە 60 هەزار دینارە لە سنووری شارباژێڕ لە سلێمانی دەستپێدەكات.

قائیمقامیەتی قەزای شارباژێڕ لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەرجەم دانیشتوانی ناوەند و گوندەکان و سەرجەم ناحیەکانی سنوری قائیمقامیەتی قەزای شارباژێڕ ئاگادار دەکەین، كە ڕۆژی سێ‌ شەممە 26- 3- 2024 نەوت دابەش دەكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، نەوتەكە بڕی 200 لیترە بە نرخی 60 هەزار دینار بۆ هەر خێزانێك

جەختیشی كردۆتەوە، بۆ وەرگرتنی نەوت تەنها کارتی نەوت پێویستە.

پێشتر حكومەتی عێراق بڕیاری دا نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیانی هەرێم دابین بكات بە نرخی 50 هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێك، بەڵام سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بڕی نەوتەكە كەمە و بەشی هەموو هاووڵاتیان ناكات.

وتیشی، “تەنها لە دەرەوەی شارەكان و ناوچە شاخاوییەكان دابەش دەكرێت و بەهۆی كرێی گواستنەوەوە نرخەكەی دەبێتە 60 هەزار دینار”.

کام زمان لە جیهاندا زۆرترین کەس قسەی پێدەکات؟
پێت کام زمان لە جیهاندا زۆرترین کەس قسەی پێدەکات؟
بانگ خوازی دیاری ئیمارات وەسیم یوسف تووشی شێرپەنجە بوو
دوات بانگ خوازی دیاری ئیمارات وەسیم یوسف تووشی شێرپەنجە بوو
پەیوەنیدر