یەکێتی بەڵێنندەران لقی سلێمانی داوا لە وەزیری دارایی دەکەن مانگانە پارەیان بۆ خەرجبکەن بۆ تەواوکردنی پرۆژەکان، ئەگەر نا با دەستلەکاربکێشێتەوە.
یەکێتی بەڵێندەران لقی سلێمانی دەربارەی خەرجنەکردنی پارە بۆ پرۆژەکانیان ڕایانگەیاند، زیاتر لە سەدا ٦٠ پرۆژەکان بەشی زۆری تەواو بووە، بەڵام بەهۆی نەبوونی پارەوە تەواو نەکراون و بە هەڵپەسێراوی ماونەتەوە.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا سەرۆکی یەکێتی بەڵێندەران لقی سلێمانی ڕایانگەیاند، لە سلێمانی زۆرینەی پرۆژەکان لە سەدا ٨٥ تەواو بووە، بەڵام بەهۆی نەبوونی پارەو خەرجنەکردنی شایستەکان بۆ پرۆژەکان نەتوانراوە تەواو بکرێت،ئەمە سەرەڕای ئەوەی کابینەی چاکسازی پرۆژەی تازە بڵاودەکاتەوە ، بەڵام پارەی پرۆژە کۆنەکان دابین نەکراوە و تەواو نەکراوە.
ئاماژەیان بەوەشدا، داوا لە حکومەت و وەزیری دارای دەکەین مانگانە بڕی 5 ملیار دینار کەمتر نەبێت بۆ بەڵێندەران خەرجبکرێت، بۆ ئەوەی کارەکان تەواو بکرێت، و دەڵێن” مانگانە لە سلێمانی بە 10 ملیۆن دینار ناتوانرێت پرۆژەکان تەواو بکرێت ، گەر مووچە و کارەکان بووە بە سیاسی داواکارین وەزیری دارایی دەستلەکاربکێشێتەوە، یان مانگانە پارەمان بۆ سەرف بکەن بۆئەوەی پرۆژەکانمان تەواو بکەین”.
ڕوونیشیان کردەوە، لەساڵی 2014 وە کە قەیرانی دارایی ڕووی لە هەرێم کردووە،لەو ساڵەوە پرۆژەمان هەیە و بە پێێ ساڵەکان تا ئەمساڵ نزیکەی 1000 پرۆژە وەستاوە، بەڵام بەهۆی خەرجنەکردنی پارەوە وایان لێهاتووە کەڵکیان نەماوە و دەبێت جارێکیتر نۆژەن بکرێنەوە پێش ئەوەی بکرێنەوە،