مزگەوتی سەوز بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی گۆڕانكاریی كەشوهەوا



 

مەغریب هەوڵ دەدات ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر پشت بە وزەی خاوێن ببەستێت بۆ دابینكردنی پێویستییەكانی لە بوارەكاندا.

لەو چوارچێوەیەدا وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئیسلامی مەغریب بەرنامەیەكی هەیە تایبەت بە وزەی مزگەوتەكان، بەجۆرێك وزەی خاوێن بۆ مزگەوتەكان دابینبكرێت، ئەویش لە ڕێگای وزەی خۆرەوە كارەبا دابین دەكرێت.

مەغریب هەوڵ دەدات ئاستی پشت بەستن بە وزەی نوێ و خاوێن بۆ ڕێژەی 52% بەرز بكاتەوە تا ساڵی 2030 لە پاڵ كەمكردنەوەی غازە ژەهراوییەكان بۆ 45%.

ئەو پرۆژەیە ناوی مزگەوتی سەوزی لێ نراوە ئامانج لێی كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەشوهەوایە.

فارس عیسا: هیچ ڕێگرییەك بۆ ڕەوانەكردنی 400 ملیارەكە نییە
پێشت فارس عیسا: هیچ ڕێگرییەك بۆ ڕەوانەكردنی 400 ملیارەكە نییە
نەرمین مەعروف: بانكی ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری كەمكردووەتەوە
دواتر نەرمین مەعروف: بانكی ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری كەمكردووەتەوە
ەیوەندیدار