وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پارەمان نییە بۆئەوەی کورتهێنانی پارەی مووچە پڕبکەینەوە، بەغدا پارەی ٣٦٠ هەزار مووچەخۆری نەناردووە ، بەچی پڕی بکەینەوە، لەبەرئەوە چاوەروانین بەغدا پارەی دیکەمان بۆ بنێرێت بۆئەوەی مووچە دابەشبکەین، ئێستاش هەوڵەکان بەردەوامن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەریمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ژمارەیەک رۆژنامەنووس رایگەیاند، ئەو دۆخەی ئێستا هەیە سیاسییە، بەغدا مووچەی ٢٦٠ هەزار کەسی نەناردووە و ئەمەش وەک بۆمبێکی تەوقیتکراوە، کە هەرگیز نابێت مووچەی ئەو ٣٦٠ هەزار کەسە دابەشنەکرێت.
وتیشی: خەڵکانێک هەن دڵخۆشن بە شکانی حکومەتی هەرێم بەڵام دەبێت ئەوە بزانن، ئەگەر حکومەتی هەرێم بشکێت ئێمە هەموومان دەشکێین.
راشیگەیاند، چاوەڕێ دەکەین کە بەغدا پارەی دیکەمان بۆبنێرێت و ئینجا دەست بەدابەشکردنی مووچە بکەین، لەبارەی ناردنی ناوی هێزەئەمنییەکانیش بۆ بەغدا وتیشی: رێککەوتووین و ناوەکانیان بۆ بنێرین.
سەبارەت بە دواکۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران و باکردنی دابەشکردنی مووچە وتیشی: کەس لە ئەنجوومەنی وەزیران دژی دابەشکردنی مووچە نییە.