باندێكی دزی ئاشكرابوون كە لە سوریاوە هاتوونەتە هەولێر



به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی باندێك ڕاده‌گه‌یه‌نێت، كه له‌ سوریاوه‌ هاتوونه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان و‌ چه‌ندین تاوانی دزییان له‌ شاری هه‌ولێر ئه‌نجام داوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە باندێكی دزییان دەستگیر كردووە، كە 4 كەسن و تاوانبارن به‌ ئه‌نجامدانی چه‌ندین تاوانی دزی له‌ شاری هه‌ولێر و سه‌رۆكی بانده‌كه‌ش له‌ناو ده‌ستگیركراوه‌كاندایه‌.

ڕاشیگەیاندووە، هه‌ر چوار تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌ ره‌گه‌ز عه‌ره‌بی سورین و له‌ سوریاوه‌ هاتوونه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان، كه‌ به‌ وته‌ی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی كار بكه‌ن، به‌ڵام له‌ بنه‌ڕه‌تدا مه‌به‌ستی دزییان هه‌بووه‌.

پۆلیسی هه‌ولێر ئاشكراشی كردووە، ئه‌و چوار تاوانباره‌ چه‌ندین تاوانی دزییان له‌ به‌حره‌كه‌ و عه‌نكاوه‌ و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی هه‌ولێر‌ ئه‌نجام داوه‌ و پاره‌ و مۆبایلی جۆراوجۆریان دزیوه‌ و پاره‌ی مۆبایله‌ فرۆشراوه‌كانیان ره‌وانه‌ی سوریا كردووه‌ته‌وه‌.

نوێترین لێدوانی وەزیری دارایی و ئابوری لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ٢
پێت نوێترین لێدوانی وەزیری دارایی و ئابوری لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ٢
نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی
دوات نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی
پەیوەندیدر