دادگای فیدڕاڵی سکاڵایەکی دیکەی تایبەت بە هەرێم کۆدەبێتەوە



دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لەسەر سکاڵای پەرلەمانتارێکی عێراقی لە دژی ناردنی سێ قیستی 700 ملیار دیناری بۆ هەرێم کۆدەبێتەوە

مستەفا جەبار سەنەد، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سکاڵایەکی لە دژی ناردنی پارە بە شێوەی قەرز بۆ هەرێمی کوردستان لە دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق تۆمارکردووە.

ئەو پەرلەمانتارە سکاڵایەکی لە دژی سەرۆک وەزیرانی عێراق تۆمارکردووە، تێیدا داواکراوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ژمارە 23500ی ساڵی 2023ی ئەنجومەنی وەزیران و هەموارکردنەوەی بۆ بڕیاری ژمارە 23520ی ساڵی 2023 سەبارەت بە پێدانی قەرزێک بە بڕی 2,100,000,000,000 دینار (دوو ترلیۆن و سەد ملیار دینار) بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵێکی دارایی بە سێ قیستی یەکسان کە هەر قیستێکی بڕی 700 ملیار دیناربوو کە لە مانگی ئەیلوولەوە دەست بە خەرجکردنی کرا.

حکومەتی هەرێم ئەو سێ قیستەی بۆ پێدانی مووچەی مانگی ٧،٨ و ٩ مووچەخۆرانی هەرێم خەرج کرد.

بڕیارە دادگای فیدڕاڵیی عێراق لە 25/3/2024 تایبەت بە سکاڵاکە کۆببێتەوە کە لە 18/2/2024 دواخراوە.

فەتلاوی: عێراق مووچەی ناردووە و حكومەتی هەرێم دەستی بەسەردا گرتووە
پێت فەتلاوی: عێراق مووچەی ناردووە و حكومەتی هەرێم دەستی بەسەردا گرتووە
پارێزگاری دهۆک: عێراق هیچ هاوکارییەکی پێشکەشی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە نەکردووە
دوات پارێزگاری دهۆک: عێراق هیچ هاوکارییەکی پێشکەشی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە نەکردووە
پەیوەنیدر