ئەمڕۆ جاررێكی دیكە نرخی دۆلار بەرزبووەوە بەجۆرێك 100 دۆلار بە 155 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
پێشبینی دەكرێت نرخەكە زیاتر بەرز ببێتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە، 25\12\2022 نرخی 100 دۆلار گەیشتە 154 هەزار و 250 دینار، دواتر جارێكی دیكە ئەو نرخە بەرزبووەوە و گەیشتە 155 هەزار و 500 دینار.
سەبارەت بە هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار، یادگار حەسەن، لە كۆمپانیای سەعید بۆ ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هۆكارەكە بەهۆی كەمبوونەوەی دۆلارە لە بانكدا و ئێستا بەهۆی پشووەكانیشەوە خەڵك كەمتر مامەڵەی دۆلار دەكەن.
وتیشی، پێشبینی دەكرێت نرخی دۆلار هەتا سەری ساڵ و هاتنی ساڵی نوێ لە بەرزبوونەوەدا بێت.