ژمارەی کوژراوانی هێرشەکەی مۆسکۆ بۆ ٦٠ کەس بەرزبووەوە



ژمارەی کوژراوانی ھێرشەکەی مۆسکۆ بۆ ٦٠ کەس بەرزبووەوە و گرووپی تیرۆریستی داعشیش بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی ھێرشەکەی گرتە ئەستۆ.

میدیاکانی ڕوسیا بڵاویانکردووەتەوە، ژمارەی کوژراوانی ھێرشەکەی ناو ھۆڵی بۆنەکان لە کۆمەڵگەی کرۆکۆسی بازرگانی کە بە کرۆکۆس سیتی ھۆڵ ناسراوە لە مۆسکۆ، بۆ ٦٠ کوژراو بەرزبووەتەوە و زیاتر لە ١٠٠ کەسی تریش برینداربوون.

پێشبینی دەکرێت ژمارەی کوژراوەکان زۆر زیاتر بکات، چونکە برینی ژمارەیەکی زۆر لە بریندارەکان سەختە، ئاماژەیان بەوەشکردووە، پێنج چەکدار پەلامارەکەیان ئەنجامداوە و بۆمبی سوتێنەریشیان بەکارھێناوە و بەھۆیەوە ئاگر لە بەشێکی ھۆڵەکەش کەوتەوە.

لە لایەکی تریشەوە گرووپی تیرۆریستی داعش لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجامدانی ھێرشەکەی گرتووەتە ئەستۆ و ئاماژەی بەوە کردووە، چەند چەکدارێکیان ھێرشەکەی سەر مۆسکۆیان ئەنجامداوە و جگە لە کوژران و بریندارێکی زۆر، زیانێکی زۆریشیان بە شوێنەکە گەیاندووە و بە سەلامەتیش گەڕاونەتەوە بۆ شوێنی خۆیان.

 

بریكاری وەزارەتی داد: سوکایەتیکردن بە دادگای فیدڕاڵیی عێراق سوکایەتییکردنە بە سەرجەم عێراقییەكان
پێشت بریكاری وەزارەتی داد: سوکایەتیکردن بە دادگای فیدڕاڵیی عێراق سوکایەتییکردنە بە سەرجەم عێراقییەكان
سەعدی پیرە: ئەوەی ئێستا گرنگەو داخوازی یەكێتییە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانە
دواتر سەعدی پیرە: ئەوەی ئێستا گرنگەو داخوازی یەكێتییە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانە
پەیوەندیدار