سەمیر هەورامی وەڵامی وتەبێژی حکومەتی هەرێم دەداتەوە



وتەبێژی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، وەڵامی پێشەواهەورامانی وتەبیژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەداتەوە و دەڵێت:” لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمدا، کەسێکمان نەبووە و نییە کە وەک وتەبێژ، هەڵوێستەکانی تەعبیری لە سیاسەت و بۆچونەکانی تیمی وەزاری یەکێتی بکات، بەڵکو ئەو کەسەی بەناوی وتەبێژی حکومەتەوە قسە دەکات، تەنها تەعبیر لە خۆی و تیمە وەزاریەکەیان دەکات بۆیە ئەوەی وتوویەتی هیچ پەیوەندییەکی بە یەکێتییەوە نییە”

سەمیر هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، لە روونکردنەوەیەکدا ودەڵێت:” کەسێک بەناو وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لێدوانی داوە لەبارەی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و مافی موچەخۆرانی کوردستانەوە، لەمبارەیەوە بە پێویستی دەزانین وەڵامی بدەینەوە”.

دەشڵێت:” لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمدا، کەسێکمان نەبووە و نییە کە وەک وتەبێژ، هەڵوێستەکانی تەعبیری لە سیاسەت و بۆچونەکانی تیمی وەزاری یەکێتی بکات، بەڵکو ئەو کەسەی بەناوی وتەبێژی حکومەتەوە قسە دەکات، تەنها تەعبیر لە خۆی و تیمە وەزاریەکەیان دەکات بۆیە ئەوەی وتوویەتی هیچ پەیوەندییەکی بە یەکێتییەوە نییە”.

راشیگەیاندووە: لەبری لێدوان و قسەو تۆمەت بەخشینەوە، واباشتر بوو بەهەموومانەوە هەوڵی چارەسەر کردنی گرفتەکان بدەین و مافی موچەخۆران دەستەبەر بکەین. هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکان بەبێ متمانە و پشتگیری خەڵکی کوردستان و تەنها بە دروشم ناپارێزرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردبوو، ئەوانەی لە کوردستان پشتگیری ئەم دادگایە دەکەن لە بەر ئەوەیە لە بەرژەوەندی ئەوان هەڵسوکەوت دەکات و بڕیاری نا دەستوری دەدات. بەڵام پێویستە خەڵکی کوردستان بزانێت کە خۆفرۆشان لایان گرنگ نیە چەند مافی دەستوری کوردستان بە دەستەوە دەدەن.

سەعدی پیرە: ئەوەی ئێستا گرنگەو داخوازی یەكێتییە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانە
پێت سەعدی پیرە: ئەوەی ئێستا گرنگەو داخوازی یەكێتییە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانە
کەشوهەوای ئەمشەو چۆن دەبێت؟
دوات کەشوهەوای ئەمشەو چۆن دەبێت؟
پەیوەنیدر