مژدەیەک بە خوێندکاران لە هەرێم و عێراق دەدرێت



ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق هەلی خوێندن لە کۆلێژەکانی (جامعة الصداقة روسیة للشعوب ) ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، سەرجەم کارئاسانییەکانیان بۆ دەکەین.

غەرین ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لە میانەی بەشداریکرندن لە هەڵبژاردنەکانی ڕوسیا وەک نێردەی عێڕاق بۆ چاودێری كردنی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی كۆماری ڕوسیا چەند هەلێکی خوێندنمان لەو ولاتە بۆ خوێندکارانمان دەستەبەر کردووە،

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەدوای گفتوگۆکانمان ڕەزامەندی سەرۆكایەتی ( جامعة الصداقة روسیة للشعوب ) لێكەوتەوە ، و بۆ لەمەودوا ساڵانە لەم زانكۆیە (١٠٠) خوێندكار لە كۆلیژەكانی كشتوكاڵ و ئەندازیاری وەربگیرێن لە خوێندنی باڵا و حكومەتی ڕوسیا كارئاسانی هاتن و نیشتەجێ بوونیان دەستەبەر بكات.

ڕوونیشیکردۆتەوە، كۆلێژی ئەندازیاری و كشتوكاڵ و بەنداوەكان بەسەرکرانەوە و پێیان ڕاگەیاندین، ئێمە ئامادەیی هاوكاریتانین بۆ بەنداوی گەورەو بچوك بۆ بەهێزبوونی كەرتی كشتوكاڵ و بواری ئابووری لە عێڕاق و هەرێم.

وابڕیاردرا پسپۆڕانی ئەندازیاری و کشتوکاڵی زانكۆی ڕوسی سەردانی هەرێم و بەغدا بكەن و دیداری گشتگیر لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ و وەزارەتی سەرچاوئاویەكان و لیژنەی كشتوكاڵی پەڕلەمان بێت ئەنجام.

لەم شارەی هەرێم بەنزین بە کارتی ئەلکترۆنی دەدرێت
پێت لەم شارەی هەرێم بەنزین بە کارتی ئەلکترۆنی دەدرێت
“بڕیارەکانی دادگا باتن و دژی قەوارەی هەرێم نییە”
دوات “بڕیارەکانی دادگا باتن و دژی قەوارەی هەرێم نییە”
پەیوەنیدر