“بڕیارەکانی دادگا باتن و دژی قەوارەی هەرێم نییە”



ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەڵێت، بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی مولزەم و باتن و دژی قەوارەی هەرێم نییە

ئەمڕۆ هەینی بەرواری ٢٢/٣/٢٠٢٤ لە میانەی بەشداری کردنی لە پرسەی کۆچکردوو حاجی محەممەد بامۆکی کەسایەتی دیاری هەڵەبجە و کوردستان ، سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی کوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی بات و مولزەمن و دەبێت هەموو لایەك پێوەی پابەند بن،

ئاماژەی بەوەشدا، لە بریاردا باش و خراپ نییە بەڵكو هەندێ جار بڕیارەكان بۆ هەندێ لا باشن و بۆ هەندێ لا خراپن،

دەربارەی ئەوەی ئایا بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی دژی قەوارەی هەرێمن، ئەمینداری گشتی یەکگرتوو رایگەیاند، بڕیارەكان دژی هەرێمی كوردستان نین و بەو ئاڕاستەیە دەرنەکراون،

وتیشی، داواكاری زۆرمان كردووە لە بارەی مووچەوە و  خەریكە هەموو گیانی خەڵك دەبێتە داواكاری ، دۆخی ئێستای خەڵكی هەرێمی كوردستان لەبارەی موچەوە زۆر خراپە و دەبێ ئەو دۆخە چاك بكرێت،

هاوکات دەربارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، لایەنەکان بەشداری هەڵبژاردن دەکات بە پارتی دیموکراتی کوردستانیشەوە.

مژدەیەک بە خوێندکاران لە هەرێم و عێراق دەدرێت
پێشت مژدەیەک بە خوێندکاران لە هەرێم و عێراق دەدرێت
لە ئەنجومەنی ئاسایش ڤیتۆ لەسەر بڕیارێکی تایبەت بە غەززە درا
دواتر لە ئەنجومەنی ئاسایش ڤیتۆ لەسەر بڕیارێکی تایبەت بە غەززە درا
ەیوەندیدار