منداڵان بۆ دەترسن؟



پسپۆڕێکی دەروونناس و توێژەر لە سەنتەری توێژینەوەی نێوان زانستە مۆدێرنەکانی منداڵ لە زانکۆی دەروونی و پێداگۆژی مۆسکۆ، هۆکاری ترسی منداڵان ئشکرا دەکات.

 

دکتۆر ئۆلگا سالۆماتۆڤا، پسپۆڕی دەروونناس ئاماژە بەوە دەکات؛ ترس یەکێکە لەو هەستە سەرەتاییانەی کە مرۆڤ ئاگادار دەکاتەوە لە مەترسی، ترس و ئارەزووی کاردانەوە بەرامبەر مەترسی زیاتر تایبەتمەندی منداڵانە وەک لە گەورەکان.

 

دەشڵێت، منداڵان خەیاڵێکی فراوانیان هەیە، بۆیە دەتوانن واقیع بەرجەستە بکەن و سیفەت و تایبەتمەندی نەبوو بە شتەکان بدەن، لە ئەنجامدا منداڵ بیرۆکەیەکی تایبەتی ترسناک پەرەپێدەدات، کە ڕەنگە جیاواز بێت لە بیرۆکەی کەسێکی گەورە”.

 

ئەو ئاماژە بەوە دەکات، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ئەزموونە کورتەی تەمەن، منداڵان بەزۆری ڕووبەڕووی شتگەلێک دەبنەوە کە بۆیان نادیارە و تێناگەن، بۆیە زۆرجار هەست بە ترس دەکەن.

 

سەرچاوە: ڕۆژنامەی “ئیزڤێستیا”

تیرۆریستێكی داواكراو دەستگیركرا
پێشت تیرۆریستێكی داواكراو دەستگیركرا
100 دۆلار 154 هەزار دیناری تێپەڕاند
دواتر 100 دۆلار 154 هەزار دیناری تێپەڕاند
ەیوەندیدار