بافڵ تاڵەبانی هەڵوێستی لەسەر دادگای باڵا دەربڕی



سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی لە پەیامێکدا پشتیوانی خۆی بۆ بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق دووپاتکردەوە و بە دادگایەکی سەربەخۆ و پیشەیی ناوی دەبات.

بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری یەکێکە لە پایە بنەڕەتییەکانی سیستمی دیموکراسی و ڕەوتی حوکمڕانی وڵاتانی پێشکەوتوو.

ئاماژە بەوەشدەکات، چەسپاندنی سەروەری یاسا و دادپەروەری لە پایەکانی سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتین کە زامنی مافی هاووڵاتیان و کۆمەڵگەیە لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

بافڵ تاڵەبانی دەشڵێت، لە کاتێکدا ئێمە پشتیوانی خۆمان بۆ بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و ڕۆڵی لە پاراستنی دەستوور، دادپەروەری و سیستمی دیموکراسی دووپات دەکەینەوە، هەموو ناوزڕاندن و مامەڵەیەکی خراپیش رەتدەکەینەوە بەرامبەر دادگای باڵای فیدراڵی، کە دادگایەکی سەربەخۆ و پیشەییە و بەشداری کارایە لە پاراستنی سیستمی سیاسی لە عیراقدا و پاراستنی سەربەخۆیی ئەوەش لەقوڵایی ئەرکە دەستووریی و نیشتمانییەکانە.

ڕوونیشیدەکاتەوە، دەسەڵاتی دادوەری عیراقی بە سەربەخۆییەکەی ناسراوە و رێزگرتن لەوسەربەخۆییەش رەنگدانەوەی پێشکەوتنی کۆمەڵگەیە و فاکتەرێکی گرنگە کەهاووڵاتیان لەسایەیدا هەست بەسەقامگیری، ئاسایش، ئۆقرەیی و زامنی مافەکانیان دەکەن.

لە کۆتایدا دەڵێت، با پێکەوە کاربکەین بۆ بەهێزکردنی روحییەتی هانابردن و ڕێزگرتنی ڕەها بۆ یاسا، سەربەخۆیی و بێلایەنی دەسەڵاتی دادوەری جێگیر بکەین، کە سەرۆک مام جەلال رۆڵی گرنگی هەبووە لە چەسپاندنیدا لە چوارچێوەی دەستووری عیراقدا.

بەناوی بردنی بۆ ئەوروپا ٤ دەفتەر دۆلاری لێ وەرگرتووە
پێت بەناوی بردنی بۆ ئەوروپا ٤ دەفتەر دۆلاری لێ وەرگرتووە
هەوڵ دەدریت بەخێرایی کێشەی تێچووی نەوتی هەرێم چارەسەر بکرێت
دوات هەوڵ دەدریت بەخێرایی کێشەی تێچووی نەوتی هەرێم چارەسەر بکرێت
پەیوەنیدر