هەوڵ دەدریت بەخێرایی کێشەی تێچووی نەوتی هەرێم چارەسەر بکرێت



وەزیری نەوتی عێراق هەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی تێچووی نەوتی هەرێمی کوردستانیان خێراتر کردووە و دەیانەوێت بە زویی چارەسەری بکەن.

لە دیمانەیەکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگی ئەمریکی، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق راگەیاندووە، حکومەتی فیدراڵی هەڵسەنگاندن بۆ پێشنیاری هەموارکردنەوەی بودجەی عێراق دەکات، بە پەسەندکردنی ڕێگە دەدرێت حکومەتی عێراق تێچووی دەرهینان و کاری کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان بدات.

وتیشی”گەورەترین کێشەی ئەم پرسە بڕی تێچووی دەرهێنان و بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوتەەیە لە هەرێم کە جیاوازییەکی زۆری لەگەڵ ناوەڕاست و باشوری عێراقدا هەیە، و لەئەگەری هەموارکردنەوەی یاسای بودجە، هەرێمی کوردستان دەتوانێت دەست بەهەناردەکردنەوەی نەوت بۆ دەرەوە بکات.”

محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ساڵی ڕابردوو تێچووەی دەرهێنانی بەرمیلێک نەوتی لە هەرێمی کوردستان بە 21 دۆلار خەمڵاند، لە کاتێکدا لە ناوچەکانی دیکەی عێراق تێچووەکە 8 دۆلارە.

له‌ 25ی ئاداری 2023ەوە هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا راگیراوە، لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوودا تورکیا رایگەیاند، بۆریی نەوتی جەیهان ئامادەیە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت و دەستپێکردنەوەی هەناردە لەسەر عێراق وەستاوە.

رۆژی چوارشەممە، 13-3-2024، ئۆنجو کەجەلی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: “تشرینی یەکەمی رابردوو وتمان کە دەتوانرێ نەوت بە بۆریی جەیهان بڕواتەوە، ئێمە هیچ کێشەیەکمان نییە، بەڵام تێدەگەین کە لایەنی عێراقی هێشتا ئامادە نییە.”

بڕیارە مانگی داهاتووش رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی بەغدا بکات، ئەمەش رەنگە یارمەتیدەر بێت لە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان.

بافڵ تاڵەبانی هەڵوێستی لەسەر دادگای باڵا دەربڕی
پێت بافڵ تاڵەبانی هەڵوێستی لەسەر دادگای باڵا دەربڕی
بەهۆی قومارکردنەوە ٣٣ کەس دەستگیرکران
دوات بەهۆی قومارکردنەوە ٣٣ کەس دەستگیرکران
پەیوەندیدر