مالیکی : بەم نزیکانە کێشەکانی هەرێم و بەغدا چارەسەر دەبن



نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەدیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی سۆمەریە نیوز رایگەیاند، هیچ لایەنێک بیری لەوە نەکردووەتەوە کە مافی خەڵکی هەرێمی کوردستان زەوت بکات و پێشێلی بکات ، بەم نزیکانە کێشەکانی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم چارەسەر دەبن،

ئاماژەی بەوەشداوە، هەندێک لە کێشە هەرگیز کۆتایی نەهاتووەکان یاسای نەوت و غازە، کە لە ساڵی ٢٠٠٧ دەنگی لەسەر درا و ڕەوانەی پەرلەمان کرا، بەڵام تا ئێستاش لە پەرلەماندایە و دواهەمین هەمواریشی هەر لە پەرلەمان بە هەڵواسراوی ماوەتەوە،

دەربارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هەڵوێست و لێدوانەکانی پارتی نوری مالیکی ڕایگەیاند، “مەسعود بارزانی دڵنیایی پێدام کە لە هەڵبژاردن ناکشێتەوە و بەشدار دەبن، تەنها چاوەڕوانی بەرچاوڕوونین بۆ بڕیارەکانی دادگای باڵا”

دەشڵێت، ” دادگای فیدراڵی عێراق بە شێکە لە سیستەم و رۆڵێکی باش دەبینێت لە پرۆسەی سیاسی لە وڵاتەکەماندا ، بۆیە پێویستە رێز لە بڕیارەکانی بگرین ، دادگای فیدراڵی هەڕەشەی لە کەس نەکردووە و بەبێ بەڵگە هیچ بڕیارێک نادات، پاشان دادگا ئەندامێتی کەس هەڵناگرێت و پشتڕاستی ناکاتەوە مەگەر کەسێک داواکاری پێشکەشی بکات”.

وتیشی هەرگیز نامەوێت بگەڕێمەوە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران ، تەنها لەوکاتەدا نەبێت کە پێویست بێت و خۆی بیەوێت ئەو پۆستە وەربگرێت.

بەهۆی قومارکردنەوە ٣٣ کەس دەستگیرکران
پێت بەهۆی قومارکردنەوە ٣٣ کەس دەستگیرکران
تەیف سامی لەگەڵ بانکە عێراقییەکان بۆ تەوتنی مووچە ڕێککەوتن
دوات تەیف سامی لەگەڵ بانکە عێراقییەکان بۆ تەوتنی مووچە ڕێککەوتن
پەیوەنیدر