وەزیری دەرەوەی تورکیا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە سەرۆکی هەرێم دەکات و هیوای ساڵێکی ئارام و ئاسودە دەخوازێت.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌يه‌كى پيرۆزبايى له هاكان فيدان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركياوه پێگه‌يشت كه تيايدا هيواى ساڵێكى پڕ له خۆشى و ئارامى و ته‌ندروستيى باش بۆ به‌ڕێزيان ده‌خوازێت.
له نامه‌كه‌دا وەزیری ده‌ره‌وه‌ى توركيا نووسيوويه‌تى: به‌ڕێز سه‌رۆك، دۆستى ئازيزم، له ناخه‌وه پيرۆزباييى جه‌ژنى نه‌ورۆزتان لێده‌كه‌م كه سيمبولى خۆڕ‌اگرى و ئاشتى و ژيانه‌وه‌ى سروشت و ساڵيكى نوێ و نه‌ريتێكى كۆنى هاوبه‌شمانه. هه‌روه‌ها هيواى خواستووه هه‌ماهه‌نگى و هاوبه‌شيى نێوان هه‌ردوولا به‌هێزتر بێت له‌پێناو ئارامى و ئاشتى له ناوچه‌كه‌دا.