یاسین مەحمود پرسەنامەیەک بۆ کوڕان و بنەماڵەی حاجی محەمەدی بامۆکی دەنێرێت



بۆ كۆچی دوایی حاجی محەمەد بامۆکی، یاسین مەحمود رەشید، سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان ـ سلێمانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی کوڕان و بنەماڵەی حاجی محەمەدی بامۆکی دەکات

یاسین مەحموود ڕەشید، سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان لقی سلێمانی لە پرسەنامەکەدا دەڵێت: بەرێزان؛ کاک ئاسۆ، کاک ئیسماعیل، کاک فریاد، خانەوادە و کەسوکاری کەسایەتی دیار و ناسراو جەنابی حاجی محەمەد بامۆکی، بۆ کۆچی دوایی باوکی ئازیزتان سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەکەین، لە خوای گەورە و باڵا دەست داواکارین جێی بەهەشتی بەرین بێت و بەرەنجامی کاری خێرو چاکەی ئەم دنیای بۆی ببێتە مایەی حەسانەوەی ئەو دنیایی و لە پلە باڵایان بێ و رۆحی ئاسوودە بێت.

سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان لقی سلێمانی دەشڵێت:”دووبارە بە ناوی خۆم و هاوکارانم لە یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان سەرەخۆشیتان لێدەکەین و یەزدانی مەزن دڵنەوایی و سەبوریتان بدات”.

ئەمشەو پێنجشەممە حاجی محەمەد بامۆکی، سەرمایەدار و کەسایەتی ناسراوی هەڵەبجە کۆچی دواییکرد.

 

دۆسێیەکی تری گەندەڵی گەورەی ملیۆنان دۆلاری ئاشکرا کرا
پێت دۆسێیەکی تری گەندەڵی گەورەی ملیۆنان دۆلاری ئاشکرا کرا
ئەمشەو و سبەینێ شه‌پۆلێكی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
دوات ئەمشەو و سبەینێ شه‌پۆلێكی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
پەیوەنیدر