سودانی بۆ چارەسەری کێشەی مووچە دێتە هەولێر



بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان بکات، کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی مووچەوە یەکێک دەبێت لە ئامانجی سەردانەکەى.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی بە سەردانێک دێتە شاری هەولێر و لەلایەن مەسرور بارزانییەوە پێشوازی لێدەکرێت، سەرەتاى سەردانەکەیشى بە بەشداریکردنى ئاهەنگى نەورۆز لە چیای کۆڕەک دەستپێدەکات.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، هەروەها دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک بۆ چارەسەرکردنی گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت لە مانگەکانی داهاتوودا.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ لە کەرنەڤاڵی نەورۆز لە ئاکرێ مەسور بارزانی باسی لەوەکرد کە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە لەسەر هێڵن.

نەرمین مەعروف: ئەو پارەیەی بەغدا بۆ هەرێمی ناردووە ناتوانێت بلۆکی بکات
پێت نەرمین مەعروف: ئەو پارەیەی بەغدا بۆ هەرێمی ناردووە ناتوانێت بلۆکی بکات
ئایا زەکات بە زێڕ یان بە زیو دەخەمڵێنرێت؟
دوات ئایا زەکات بە زێڕ یان بە زیو دەخەمڵێنرێت؟
پەیوەنیدر