مەلا بەختیار هۆشداری دەدات لە سەرهەڵدانی مەترسی گەورەتر ئەگەرهاتوو چارەسەر بۆ کێشە سیاسی، یاسایی و ئابوورییەکان نەدۆزرێتەوە و دەڵێت: “گه‌یشتووینه‌ته رۆخی دۆخی مه‌ترسیداری كوردستان”.
مەلا بەختیار، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی لە پەیامێکیدا کە بە بۆنەی نەورۆز بڵاویکردووەتەوە، ڕەخنە لە دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان دەگرێت و ڕایگەیاند ئه‌مساڵ، ناكۆكی لایه‌نه‌كان و ململانێكان، گهیشتوونەته بنبه‌ستی بایكۆتی هه‌ڵبژارد. كه له ساڵانی رابردووه‌وه بواری باری چاره‌سه‌ر هه‌بوو، مه‌خابن له‌ده‌ست درا.
مەلا بەختیار دەڵێت: “ئێستا گه‌یشتووینه‌ته رۆخی دۆخی مه‌ترسیداری كوردستان. بۆیه به‌نده دڵم له‌م شه‌وی نه‌ورۆزه‌دا ته‌نگه، ئومێده‌وارم مژده‌یه‌كی سیاسی چاوه‌ڕوانه‌كراو، ئه‌م دڵته‌نگییه بڕه‌وێنێته‌وه.. له‌ناخه‌وه ئومێده‌وارم!”.
بەرپرسەکەی پێشووی یەکێتی سەرسوڕمانی خۆیشی لە بێدەنگیی حزبە سیاسیییەکان بەرامبەری هەڵوێستەکەی پارتی لەسەر هەڵبژاردن دەردەبڕێت و دەڵێت تا ئەمڕۆ یه‌ك لایه‌نی كوردستانی له‌به‌رامبه‌ر دۆخی مه‌ترسیداری كوردستان، هه‌ڵوێستی چاره‌سه‌ر ده‌رنابڕن. چاوه‌ڕێم ده‌كرد، ده‌ستبه‌جێ لایه‌نه سیاسیه‌كان وه‌كو لایه‌نی بێلایه‌ن، سه‌رباری رهخنهكانیانو هه‌ڵوێستیان دژی گه‌نده‌ڵی، وه‌فد پێكه‌وه بنێن و سه‌ردانی یهكێتیو پارتی بكه‌ن، به‌ڵكو چاره‌سه‌رێك، ده‌رچه‌یه‌ك، بدۆزنه‌وه. به‌داخه‌وه هێشتا چاوه‌ڕوانین.
دەشڵێت: “پێده‌چێ ئه‌و لایه‌نانه وه‌كو ئه‌ركیانه بیر له مه‌ترسیه‌كانی دۆخه لێكترازاوهكه، له ناوچه‌كه، عێراق، كوردستان‌و لایه‌نه سیاسیه‌كان نه‌كه‌نه‌وه”.
مەلا بەختیار ئەوەش بە بیر لایەنە سیاسییەکان دەهێنێتەوە کە كێشه‌ی سیاسی-یاسایی-ئابووری چاره‌سه‌رنه‌كراوی ئاوه‌ها كه ده‌گاته بنبه‌ست، چاره‌سه‌ری بۆ نه‌دۆزرێته‌وه، مه‌ترسی گه‌وره‌تر سه‌رهه‌ڵده‌دات. بیرمه‌ندانی سیاسی و عه‌سكه‌ری جیهان له‌مێژه فه‌رموویانه، كێشه‌ی سیاسی، چاره‌سه‌ری بۆ نه‌دۆزرێته‌وه، رێگه‌ی توندوتیژی ده‌گیرێته‌به‌ر، بۆ سه‌رخستنی سیاسه‌تی لایه‌ك دژی لای دیكه. به‌ڵێ بۆ توندوتیژی خوێنڕشتنیش، كورد به‌درێژایی مێژوو، له چاره‌سه‌ری سیاسی ده‌وڵه‌مه‌ندتره!!