دادوەرەکەی پارتی لە دادگای فیدڕاڵی دوای ئەوەی رۆژی ١٢ی ئەم مانگە کشانەوەی خۆی لە دادگاکە راگەیاند لەلایەن سەرۆكی دادگای فیدراڵیەوە خانەنشینکرا، بەڵام بەپێی فەرمانەكان دەردەكەوێت پێش كشانەوەی لە پۆستەکەی داوای خانەنشینی كردووە.
دادوەر عەبدولڕەحمان زێباری، کە ئەندامی دادگای فیدراڵی بوو لە پشكی پارتی دیموکراتی کوردستان دوای ئەوەی رۆژی ١٢ی ئەم مانگە كشانەوەی خۆی راگەیاند، لەلایەن سەرۆكی دادگای فیدراڵیەوە فەرمانی خانەنشینکردنی بۆ دەرچوو، بەڵام بەپێی فەرمانەكان دەردەكەوێت پێش كشانەوەی داوای خانەنشینی كردووە
رۆژی ١٢ی ئەم مانگە دوای سێ ساڵ، دادوەر عەبدولڕەحمان زێباری، کشانەوەی خۆی لە ئەندامێتی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ڕاگەیاند و وتی: لە ماوەی کارکردن و بەدواداچوونم بۆ بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، هەستم بە بوونی خواستێک بۆ گەڕانەوەی سیستمی مەرکەزی و دوورکەوتنەوە لە بنەمای سیستمی فیدراڵی کردووە، ئەویش لە ڕێی فراوانکردنی دەسەڵاتەکانی فیدراڵی لەسەر حسابی ئەو دەسەڵاتانەی کە لە دەستووردا بە هەرێمەکان و پارێزگاکان دراون.