کەشناسی : بڕی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە



کەشناسی هەرێمی کوردستان بڕی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، زۆرترین بڕی باران لە مێرگەسۆر بە بڕی 28.8ملم باریوە و کەمترین بڕی بارانبارینیش لە چەمچەماڵ بووە کە کەمتر لە ملیمێک باران باریوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم راشیگەیاندووە، بەرزترین رێژەی بارانبارین لە سنوری سلێمانی بووە بە رێژەی 9.8ملم و پاشان لە دهۆک بە رێژەی 7.8ملم و دواتر لە هەڵەبجە بووە بە رێژەی 3.2ملم، لە هەولێریش کەمترین رێژەی بارانبارین هەبووە کە بە تیکڕا 2.2ملم بووە.

بارانی 12کاتژمێری (9ی بەیانی تاکو 9ی ئێوارەی )ئەمرۆ چوارشەممە 20-3-2024هەندێ لەناوچەکانی هەرێم / بە ملم
ئاکرێ 3.2
ئاميدي 2.8
بامةرني 7.2
بارزان 14
بازیان4.2
دەربەندیخان2.6
هەولێر 2.2
حاج ئۆمەران 5.4
هەلەبجە 3.2
هەڵشۆ 9.2
کەلار 0
خەبات 0.8
مانگیش 2.2
مەیدان 0
سۆران 10.6
پێنجوین 9.4
ماوەت 4
قەڵادزێ 5.8
باتوفە 4
رەواندوز 0.8
مێرگەسۆر 28.8
سیدەکان 10
پیرمام 9.1
سلێمانی 9.8
چەمچەماڵ 0.5
دهۆک 7.8
زاخۆ 2.6
کەرکوک 0
شەمامک 0
دووز 0
خانەقین 0

شیروان میرزا: ئەگەر حکومەتی هەرێم مووچە دابەشنەکات عێراق لەوانەیە ئەو پارەیەی ناردویەتی بلۆکی بکات 
پێت شیروان میرزا: ئەگەر حکومەتی هەرێم مووچە دابەشنەکات عێراق لەوانەیە ئەو پارەیەی ناردویەتی بلۆکی بکات 
هەپەگە تێكشكاندنی 15 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیای ڕاگەیاند
دوات هەپەگە تێكشكاندنی 15 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیای ڕاگەیاند
پەیوەنیدر