ئه‌وانه‌ى زمانێكى زیاده‌ ده‌زانن واقیعیترن وه‌ك له‌وانه‌ى ته‌نها زمانى دایك ده‌زانن



به‌شى لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌رونییه‌كانى زانكۆى شیكاگۆ، له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیدا گه‌شتووه‌ به‌و ئه‌نجامه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ زیاتر له‌ زمانێك ده‌زانن، كاردانه‌وه‌یان بۆ رووداوه‌كانى رۆژانه‌ى ژیانیان واقیعیتره‌ وه‌ك له‌وانه‌ى ته‌نها زمانى دایك ده‌زانن.

درێژه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ و ئه‌نجامه‌كانى له‌ گۆڤارى (پڵه‌س وه‌ن)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌نجامه‌كانیشى ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ زیاتر له‌ زمانێك ده‌زانن تواناى شیكردنه‌وه‌ و بریاردانى گونجاویان باشتره‌ و به‌ خێرایی ده‌توانن هه‌موو ئاماژه‌كانى چوارده‌ویان بخوێننه‌وه‌.

یه‌كێك له‌و پرسیارانه‌ى له‌و (2 هه‌زار) كه‌سه‌ى به‌شدارى لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ كراوه‌ ئه‌وه‌ بووه‌، ئایا پاڵ به‌ كه‌سێكى قه‌ڵه‌وه‌ وه‌ ده‌نێن بۆ به‌رده‌م شه‌مه‌نده‌فه‌رێك بۆ وه‌ستاندنى، هه‌تا پێنج كرێكار كه‌ له‌سه‌ر سكه‌ى شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ كارده‌كه‌ن رزگار بكه‌ن؟

له‌ وه‌ڵاماد زۆرینه‌ى ئه‌وانه‌ى ته‌نها زمانى دایك ده‌زانن به‌ خێرایی وه‌ڵامى (به‌ڵێ)یان داوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه‌ى زمانێكى دیكه‌ ده‌زانن دوو دڵ بوون له‌ بڕیارێكى وه‌ها و زۆرینه‌یان به‌ (نه‌خێر) وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه‌.

جگه‌ له‌وه‌ش هه‌موو پرسیاره‌كان و وه‌ڵامه‌كانیان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه‌، له‌ رووى بیركردنه‌وه‌وه‌ ئه‌وانه‌ى زمانێكى دیكه‌ ده‌زانن زیره‌كتر بوون له‌وانه‌ى ته‌نها یه‌ك زمان ده‌زانن.

هه‌رچه‌نده‌ ترس له‌ فێربوونى زمانێكى دیكه‌ لاى زۆرێك له‌ مرۆڤه‌كان هه‌یه‌ و ته‌نانه‌ت ترسه‌كه‌ لاى هه‌ندێك گه‌شتووه‌ به‌ ئاستى نه‌خۆشى، لێكۆڵه‌ره‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى مرۆڤه‌ ئاساییه‌كان ده‌توانن (5) زمان به‌ باشى فێرببن.

تا ئێستاش ژماره‌ى پێوانه‌یی له‌ قسه‌كردن به‌ زامنى بێگانه‌، به‌ ناوى (ئه‌لێكسانده‌ر ئه‌رگوێلێس)ــى (50) ساڵییه‌وه‌یه‌، كه‌ خۆى پرۆفیسۆرى زمانناسییه‌ له‌ زانكۆكانى ئه‌مریكا و ده‌توانێت به‌ (50) زمانى جیاواز قسه‌بكات.

مەسرور بارزانی: لەگەڵ سودانی گفتوگۆمان كردووە و گرفتەكان چارەسەر دەبن
پێت مەسرور بارزانی: لەگەڵ سودانی گفتوگۆمان كردووە و گرفتەكان چارەسەر دەبن
سەعدی پیرە: كوردستان بەشێكە لەعێراق و پێویستە مووچەی هەرێم بەنیشتمانی بكرێت
دوات سەعدی پیرە: كوردستان بەشێكە لەعێراق و پێویستە مووچەی هەرێم بەنیشتمانی بكرێت
پەیوەنیدر