عێراق پارەی دیكەی بۆ مووچەی هەرێم ڕەوانەكرد



وەزارەتی دارایی عێراق لیستی مووچەی شەهیدان و ئەنفالكراوانی پەسەند كرد و بڕی 37 ملیار دیناری دییكەی ڕەوانەی هەرێم كرد.

ئەمڕۆ چوار شەممە، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 37 ملیار و 123 ملیۆن و 814 هەزار دینار بۆ مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانی خستە سەر هەژماری حکومەتی هەرێم لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە پێشتر بڕی 571 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران و سەرجەم وەزارەتەكان ڕەوانەی هەرێم كرا و بەم بڕەوە دەگاتە 608 ملیار دینار، بەڵام هێشتا حكومەتی هەرێم مووچەی دابەش نەكردووە لەكاتبێكدا 50 ڕۆژ بەسەر دابەشكردنی مووچە تێپەڕیوە و بۆ ڕەمەزان و جەژن مووچەخۆران پێویستیان بە پارەیە.

May be an image of text

مەسرور بارزانی: خەڵکی خۆڕاگری کوردستان بوونەتە قوربانی گەمەی سیاسی
پێت مەسرور بارزانی: خەڵکی خۆڕاگری کوردستان بوونەتە قوربانی گەمەی سیاسی
چۆن ئۆپۆزسیۆنی ڕاستگۆ و ڕاستەقینە بناسینەوە؟!
دوات چۆن ئۆپۆزسیۆنی ڕاستگۆ و ڕاستەقینە بناسینەوە؟!
پەیوەنیدر