وەزارەتی دارایی بڕیارێکی نوێی دەرکرد



وەزارەتى دارایی و ئابوورى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، کارکردن بەسەرجەم جۆرەکانى پولى دارایی ڕادەگرن و کار بەپسوڵەى ژمێرکارى دەکەن.

بەگوێرەى گشتاندنێکى وەزارەتى دارایی و ئابوورى حکومەتى هەرێمى کوردستان کە ئاڕاستەى سەرجەم فەرمانگەکان کراوە، تیایدا هاتووە، لەپێناو بەرژەوەندى گشتى و پاڵپشت بەیاساى ژمارە 9ى ساڵى 2021 بریاردراوە بەراگرتنى کارکردن بەسەرجەم جۆرەکانى پولى دارایی  لە هەرێمى کوردستان.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەجیاتی پولى دارایی پسوڵەى ژمێرکارى بەکاربهێدرێت و داهاتەکەى بۆ گەنجینەى حکومەتى هەرێمى کوردستان بێت.

سەرچاوەیەکى وەزارەتى دارایی حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاندووە، لەچەند شوێنێک پولى ساختە لەجیاتى پولى پەسەندکراو بڵاوبووەتەوە و لە پێناو بەرژەوەندى گشتى بڕیاردراوە کارکردن بە پولى دارایی ڕابگیرێت.

 

سەعدی پیرە: سەرمسوڕماوە لەوەی بۆچی مووچە دابەش ناکرێت
پێت سەعدی پیرە: سەرمسوڕماوە لەوەی بۆچی مووچە دابەش ناکرێت
نرخی دۆلار دابەزی
دوات نرخی دۆلار دابەزی
پەیوەنیدر